دەستەى كوردستانى ئيڤێنتێك دەربارەى چۆنێتى پاكردنەوەى ئاوى پيس بوو لە ڕێگەى خۆڵى سروشتى ڕێكدەخات

 

دەستەى كوردستانى بۆ دراساتى ستراتيجى و توێژينەوەى زانستى هەڵدەسێت بە سازدانى ئيڤێنتێك لە سەر (چۆنێتى پاكردنەوەى ئاوى پيس بوو لە ڕێگەى خۆڵى سروشتى) لە لايەن بەڕێز د. على ساڵح (دكتۆرا و ماستەر لە وڵاتى بەريتانيا), مامۆستا و توێژەر لە دەستەى كوردستانى.

 

ناوى ئيڤێنت: چۆنێتى پاكردنەوەى ئاوى پيس بوو لە ڕێگەى خۆڵى سروشتى

شوێن: دەستەى كوردستانى بۆ دراساتى ستراتيجى و توێژينەوەى زانستى, شەقامى شۆڕش, بەرامبەر نەخۆشخانەى شۆڕش, سلێمانى, كوردستانى عێراق

كات: سێ شەممە ٤-٧-٢٠١٧ كاتژمێر ١١:٠٠ ى سەر لە بەيانى

ئەجێنداى ئيڤێنتێكە:

- پێشەكييەك دەربارەى خۆڵى سروشتى كوردستان لە لايەن بەڕێز پ. د. پۆڵا خانەقا, سەرۆكى دەستەى كوردستانى بۆ دراساتى ستراتيجى و توێژينەوەى زانستى

- سێمينارێك لە ژێر ناونيشانى (چۆنێتى پاكردنەوەى ئاوى پيس بوو لە ڕێگەى خۆڵى سروشتى) لە لايەن بەڕێز د. على ساڵح, مامۆستا و توێژەر لە دەستەى كوردستانى.


KISSR - Newsroom:  Jun 22 2017 03:15 AM / bryar






نوێترين هەواڵ