دەستەی كوردستانی خولێكی راهێنانی بۆ مامۆستایانی بەشی كیمیای زانكۆی راپەڕین كردەوە

لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی‌‌و توێژینەوەی زانستی، دوو خولی راهێنان بۆ ژمارەیەك لەمامۆستایانی كۆلێژی زانست بەشەکانی بایۆلۆجی ‌و كیمیای زانكۆی راپەڕین، كرایەوە.

خولی بەشی كیمیای ئەندامی و كیمیای نائەندامی دەستەی كوردستانی بەسەرپەرشتی چالاك ئەحمەد كەریم فیزیایی پێشكەوتوو-(تەكنیشن)، ماوەی 9 رۆژی خایاندو رۆژی یەكشەممە 30-7-2017 دەستیپێكردو رۆژی چوارشەممە 9-8-2017، كۆتایی هات.

 

وردەكاریی خولەكە

لەبارەی خولەكەوە، چالاك ئەحمەد كەریم فیزیایی پێشكەوتوو-(تەكنیشن)، بە سایتی دەستەی كوردستانی  (www.kissr.edu.krd) راگەیاند: لە خولەكەدا مامۆستایانی بەشی كیمیای زانكۆی راپەڕین بە دوو گروپ بەشدارییان كردو خولەكەش زیاتر بواری پراكتیكی و كاركردن بوو لەسەر ئەم ئامێرانەی لای خوارە:

1-Inductive coupled plasma optical emission system (ICP OES 2100 DV)

2-Atomic absorption spectrometer 700 (AA700)

3-Ion chromatography system (ICS1500 Dinex)

4-multuiwave (preparation sample)

5-Gas chromatography mss (GCMMS)

6-Rock Eval

چالاك ئەحمەد كەریم وتیشی: مامۆستایانی بەشدار لە خولەكەدا راهێنانی پێویستیان پێكرا لەسەر چۆنێتی كاركردنی ئامێرەكان و ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی، لێكۆڵینەوە زانستییەكان دەباتە قۆناغێكی پێشكەوتووتری ئەكادیمی كە لەماوەی ساڵانی رابردوودا ئەم كارانە تاڕادەیەك قورس بوون و ئێستا ئەم ئامێرانە كارئاسانی پێویست بۆ توێژەران دەكات كە بتوانن برەو بە توێژینەوە زانستییەكانیان لەڕووی پراكتیكییەوە بدەن.

ئەو مامۆستایانەی كە لە خولەكەدا وانەیان وتەوە، بریتی بوون لە:

چالاك ئەحمەد كەریم فیزیایی پێشكەوتوو-(تەكنیشن)

زانا كەمالەدین كیمیایی (تەكنیشن)

لانە عارف كیمیایی (تەكنیشن)

 

بەشداربووانی خولەكە: كردنەوەی خولی لەمجۆرە سوودی زۆری هەیەو هیوادارین بەردەوام بێت

لەبارەی گرنگیی خولەكەوە، مامۆستا محەمەد مامۆستا لە بەشی كیمیای كۆلێجی زانستی زانكۆی راپەڕین بە سایتی دەستەی كوردستانی راگەیاند: زۆر سوودمان لە خولەكە بینی‌و لەتاقیگەكانی دەستەی كوردستانی ئاشنابووین بەكاركردن و بەكارهێنانی چەند ئامێرێك، وتیشی: هیوادارم پەیوەندییەكانی نێوان دەستەی كوردستانی و زانكۆی راپەڕین پتەوتر بكرێت و كردنەوەی خولی لەمجۆرە كە سوودێكی زۆری هەیە، بەردەوام بێت و ئەم خولەی ئێستاش دەستپێكێكی باش بوو بۆ ئەوەی لەداهاتوودا پێكەوە كاری هاوبەش بكەین.

 

 

كردنەوەی ئەم خولانە لەكاتێكدایە رۆژی 4-7-2017، لەڕێوڕەسمێكدا لە دەستەی كوردستانی، لەلایەن پڕۆفیسۆر دكتۆر پۆڵا ئازاد خانەقا سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی‌و توێژینەوەی زانستی، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر موفەق خالید سەرۆكی زانكۆی راپەڕین یاداشتنامەیەك لەنێوان هەردوولادا  ئیمزاكرا، بەپێی بڕگەیەكی یاداشتنامەكە "لەتاقیگەكانی دەستە خولی راهێنان دەكرێتەوە بۆ مامۆستایانی زانكۆی راپەڕین لەبوارەكانی بایۆلۆجی‌و كیمیاو ئۆپتیك‌و چەند بوارێكی دیكە".


KISSR - Newsroom:  Aug 15 2017 03:41 AM / halkawt






نوێترين هەواڵ