پڕۆژەكەی وەزیری خوێندنی باڵا و زانكۆی گۆتینگن كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

پرۆژەیTIGRIS Erasmus+ بە بڕی نزیكەی یەك ملیۆن یۆرۆ بۆ بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی كوردستان كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

 

لە رۆژانی ٨ تا ١٠ی ١١-٢٠١٧ نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی  و ٨ زانكۆی تری كوردستان وەك Partner بەشداریان كرد لەیەكەم كۆبوونەوەی پرۆژەی TIGRIS بەهاوكاری پرۆگرامی Erasmus+ی یەكێتیی ئەوروپاو منسقی پڕۆژەكەو زانكۆی Gottingenی ئەڵمانی و ٤ زانكۆی تری ئەوروپا وەك پارتنەری ئەوروپی بەبڕی نزیكەی یەك ملیۆن یۆرۆ بۆ بەهێزكردنی بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی كوردستان، پڕۆژەكە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.

یەكەم رۆژی كۆبوونەوەكە لە رۆژی ٨-١١-٢٠١٧ تایبەت بوو بەمەراسیمی یادی ٧٠ هەمین ساڵیادی ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆی Gottingenی ئەڵمانی كە تیایدا د.خەتاب شێخانی نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و پڕۆفیسۆر د.پۆڵا خانەقا نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و سەرۆكی دەستەی كوردستانی و سەرۆكی زانكۆكانی سلێمانی، سەڵاحەدین، راپەڕین، هەڵەبجە، چەرمۆ، پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پۆلیتەكنیكی هەولێر، پۆلیتەكنیكی دهۆك بەشداربوون. لەم یادەدا مێژووی ٧٠ ساڵەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆی Gottingen تائێستا پێشكەشكرا.

 لەدووەم رۆژی كۆبوونەوەكەدا بەچڕوپڕی پرۆگرامەكە دەستیپێكردو سەرەتا د.ئوو مووس بەڕێوەبەری پرۆژەكە لەزانكۆی Gottingen بەناوی سەرۆكی زانكۆوە بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كردو پاشان كورتەیەكی لەسەر پرۆەكە خستەروو.

هەریەك لەنوێنەرانی زانكۆكان وەك پارتنەر لەپرۆژەكەدا وتەی خۆیان پێشكەشكرد.

هەروەها تیشكخرایە سەر لایەنی كرداری دارایی پرۆژەكە بوو كە بەچەند چالاكی و راهێنان باسكراوەو باس لەهەنگاوەكانی ٣ ساڵی داهاتوودا كرا.

     لەمانگی نیسانی ساڵی (٢٠١٥) وەفدێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەسەرۆكایەتی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و پڕوفیسۆر پۆڵا خانەقا سەرۆكی دەستەی كوردستانی، سەردانی زانكۆی (جۆرج ئۆگەست گۆتینگن)یان لە ئەڵمانیا كردو بەجیا لەگەڵ سەرۆك و جێگری سەرۆكی زانكۆكەو راگری كۆلێژەكان كۆبوونەوە، لەسەرجەم كۆبوونەوەكاندا وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی باسی لەگرنگی و پێویستی بەهێزكردنی پەیوەندییە زانستی و ئەكادیمییەكانی نێوان هەردوولا كرد. لەبەرامبەردا سەرۆكی زانكۆی (جۆرج ئۆگەست گۆتینگن) ئامادەیی پیشاندا ھاوكاری زانستی و لۆجیستی پێشكەش بەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا لەكوردستان بكەن.

 

زانیاریی زیاتر بڵاودەكەینەوە.


KISSR - Newsroom:  Nov 14 2017 01:10 AM / halkawt






نوێترين هەواڵ