پڕۆگرامی فوڵبڕایت بۆ دەسکەوت و نایابیی لە وانە ووتنەوەدا کراوەیە

ئەم پڕۆگرامە دەرفەت بۆ مامۆستایانی قۆناغی دوای بنەڕەتی دەڕەخسێنیت بۆ بەسەربردنی ٦ ھەفتە لە ناوەندێکی ئەکادیمی لە ئەمریکا بۆ بینین و چاودێری کردن و تێکەڵاوبوون لەگەڵ مامۆستا و خوێندکارانی ناوەندەکە و سیمیناری ئەکادیمی بۆ پەرەپێدانی پیشەیش بۆ مامۆستایانی بەشداربوو دەڕەخسێنێت لەو زانکۆیەی میوانداری بەشداربووەکان دەکات. ئۆفیسی پەروەردە و کاروباری کلتوری لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سپۆنسەری پڕۆگرامەکە دەکات. تکایە سەردانی ئەم لینکە بکە بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پڕۆگرامەکە، مەرجەکانی بەشداربوون و ئەو بواری خوێندنانەی لە پڕۆگرامەکەدا ھەن. بەختێکی باش بۆ ھەموو ئەوانەی داواکاری پێشکەشدەکەن

 

https://iq.usembassy.gov/education-culture/exchange-programs/teaching-excellence-achievement-program-tea/


KISSR - Newsroom:  Jan 18 2018 07:49 AM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ