بەردی بناغەی پڕۆژەی شاری زانكۆ دانرا

لە ڕێوڕەسمێكدا لە سلێمانی بەردی بناغەی پڕۆژەی شاری زانكۆ لەسەر رووبەری 28 دۆنم دانرا كە لە 11 باڵەخانەی 10 نهۆمی پێكهاتووە و نزیكەی 660 یەكەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت.

لە رێوڕەسمەكەدا كە رۆژی 3-5-2018، بەچاودێری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و بە ئامادەبوونی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پڕۆفیسۆر د.پۆڵا ئازاد خانەقا سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی، پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی دەستەی كوردستانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەچوو، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بەوەدا "ئەم پرۆژەیە گرنگی خۆی هەیە".

سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانیش رایگەیاند: ئەم پڕۆژەیە  یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكانی حكومەتی هەرێم، وتیشی: سوپاسی سەرجەم دام و دەزگا حكومییەكان دەكەین كە پەیوەندییان هەبووە بە دانانی بەردی بناغەی ئەم پڕۆژەیە و دەستخۆشی لە كۆمپانیای باڵامبۆ  دەكەین كە ئەركی جێبەجێكردنی ئەم پرۆژەیەی لەئەستۆ گرتووە.


KISSR - Newsroom:  May 15 2018 09:15 AM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ