یەكەمین سیمپۆزیۆمی تایگرس بەڕێوەچوو

رۆژی دووشەممە 14-5-2018، لە سلێمانی بەهاوبەشی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، یەكەمین سیمپۆزیۆمی تایگرس بەڕێوەچوو.

لە یەكەمین سیمپۆزیۆمی تایگرس-دا، كە بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر د.پۆڵا ئازاد خانەقا سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی، پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ژمارەیەك لە سەرۆك و نوێنەری زانكۆكان و رێكخەرانی پڕۆژەكە لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، دەستەی كوردستانی، زانكۆكانی (سلێمانی، سەڵاحەدین، پۆلیتەكنیكی سلێمانی، راپەڕین، چەرموو، هەڵەبجە، پۆلیتەكنیكی هەولێر، پۆلیتەكنیكی دهۆك) بەڕێوەچوو، چەند سیمینارێك پێشكەشكران و بەرنامەو پلانی داهاتووش تاوتوێكران.

شایانی باسە، لە پڕۆژەی بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی كوردستاندا، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، زانكۆكانی (سەڵاحەدین-هەولێر، سلێمانی، چەرموو، راپەڕین، هەڵەبجە، زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، سلێمانی  و دهۆك) بەشدار دەبن، پڕۆژەكە تایبەت دەبێ بەدروستكردن و بەهێزكردنی توانای مامۆستایان و بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی كوردستان. پڕۆژەكەش لەلایەن یەكێتیی ئەوروپاوە بەبڕی یەك میلۆن یۆرۆ جێبەجێدەكرێ.

راپۆرت و زانیاریی زیاتر بڵاودەکەینەوە.

 


KISSR - Newsroom:  May 15 2018 09:26 AM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ