سیمپۆزیۆمی زانستی بەرەو بونیادنانی سەنتەری سپەیس بۆ توێژینەوەی گەردوونی بەڕێوەچوو

رۆژی 4-8-2018، لە سلێمانی سیمپۆزیۆمی زانستی (بەرەو بونیادنانی سەنتەری سپەیس بۆ توێژینەوەی گەردوونی) بە چاودێری د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، بەڕێوەچوو.

لەسیمپۆزیۆمەكەدا كە لەلایەن زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەهاوبەشی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی و زانكۆی بەغدا، رێكخرابوو، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێم و ژمارەیەك لە سەرۆكی زانكۆكان و مامۆستایانی زانكۆ و پسپۆڕان ئامادەیبوون. پ.ی.د.ئالان فەرەیدون سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وتەی بەخێرهاتنی پێشكەشكرد.

پاشان هەریەك لە (پ.د.بان عەبدولڕەزاق عەباس، پ.د.عەبدولڕەحمان حسێن ساڵح، پ.د.پۆڵا ئازاد خانەقا، پ.د.مەریوان ئەحمەد ڕەشید، د.ئازاد حەمە)، چەند بابەتێكیان پێشكەشكرد، تێیدا ئامانج و گرنگیی ئەم هەنگاوە زانستییەیان ڕوونكردەوە و بە هەنگاوێكی گرنگ و پڕبایەخیان ناوبرد.

دواتر بە پرسیارو وەڵام گفتوگۆی زیاتر لەوبارەیەوە كرا.

 


KISSR - Newsroom:  Aug 05 2018 02:22 PM / Hallkawt Zangana