پەیامى وه‌زيری خوێندنی باڵا‌و توێژينه‌وه‌ی زانستی به‌بۆنه‌ی هاتنى ساڵی نوێى خوێندنەوە
مامۆستايانی به‌ڕێز ...
خوێندكارانی خۆشه‌ويست...
فه‌رمانبه‌رانی ئازيز ...
به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێى خوێندنى (٢٠١٨-٢٠١٩)ه‌وه پيرۆزبايی گه‌رم له يه‌كه يه‌كه‌تان ده‌كه‌م، به‌هيوام ساڵی نوێى خوێندن ساڵی به‌ديهێنانی ئاواته له‌مێژینه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و، كۆتايی هاتنی قه‌يرانه‌كان و، ساڵی ده‌سكه‌وتی زانستی و مه‌عريفی زانستخوازان و بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى خوێندن بێت لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دا.
هه‌ر بەبۆنەى ساڵى نوێى خوێندنەوە به‌پێويستی ده‌زانم، سوپاستان بكه‌م، كه هه‌موان پێكه‌وه سه‌رباری قه‌يرانی دارايی و زۆری ئاسته‌نگه‌كان، به‌ڵام له هه‌وڵه‌كانتان به‌رده‌وام بون و، توانيتان درێژه به‌پڕۆسه‌ی خوێندن له ناوه‌نده‌كانی خوێندن بده‌ن و، ڕێگه‌تان نه‌دا پرۆسه‌ی خوێندن و فێرکردن په‌كی بكه‌وێ، دڵنيام ئه‌م پهرۆشيه بۆ خوێندن و گۆشكردنی نه‌وه‌كانمان به‌زانست و زانياری نوێ و جێبەجێکردنى بەرنامەو پرۆژەکانى وەزارەتەکەمان بۆ چاکسازى و بەرزکردنەوەى کوالێتى خوێندن، دەرخستنى ڕويهكی ديكهی جوانی كوردستانە، كه وه‌ك چۆن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی خه‌بات و مقاوه‌مه‌ت به‌رامبه‌ر بهتێرۆرستانی داعش سه‌ركه‌وتنيان تۆماركرد، به‌هه‌مانشێوه ئێوه‌ش هۆڵه‌كانی خوێندنتان به وشه‌ی خۆشه‌ويستی و لێبورده‌يی و پێكه‌وه‌ژيان و زانست و مەعریفە ئاوه‌دانكرده‌وه و، درێژه‌تان به‌پڕۆسه‌ی خوێندن دا.
به‌هيوام ساڵی نوێى خوێندن بۆ مامۆستايان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران ساڵێكی باشتر بێ و چرای زانستمان گهشتربێ بەو پێیەى بەهۆى باشتربوونى بارودۆخى دارایى و ئابورى هەرێمەکەمان چراى رووناک و ئایندەى گەش چاوەروانمان دەکات، له‌هه‌مانكاتدا ئێمه‌ش له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستی بە پرۆژەو بەرنامە له هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زانست و، ده‌سته‌به‌ركردن و بەرزکردنەوەى کوالێتى خوێندن لەزانکۆکانى هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبین.
دووبارە ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠١٨-٢٠١٩) لە هەمووان پیرۆز بێت ...
د.يوسف گۆران
وه‌زيری خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستی
3-9-2018
KISSR - Newsroom: Sep 04 2018 08:34 AM / Hallkawt Zangana