سیسته‌مه‌كانی وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆكان ده‌كه‌ونه كار
پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و، له ئەمڕۆوە زانكۆلاین كه‌وته‌كار.
عه‌باس ئه‌كره‌م وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی (ناوی به‌كارهێنه‌ر، وشه‌ی تێپه‌ڕ) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه ئاڕاستەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پەروەردەی پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك ، هەڵەبجە) و، ئیداره‌ی(گەرمیان و ڕاپه‌ڕین) كرا بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئاماده‌ییه‌كانیانه‌وه به‌سه‌ر ده‌رچوانی پۆلی (12)ی ئاماده‌یی دابه‌ش بكرێت، كاركردنیش له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن به‌رده‌وامی هه‌بوو.
سەبارەت بە واده‌ی ڕاگەیاندن و کاراکردنی سیستمه‌كانی وه‌رگرتن عەباس ئەکرەم ڕایگەیاند: لە ڕۆژی سێشه‌ممه، 4-9-2018 له سه‌عات (8)ی سه‌رله‌به‌یانی وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی خولی یه‌كه‌م و دوه‌م دوانزەی ئامادەیی کارا دەکرێت، به‌وه‌ش ده‌رچوانی پۆلی (12)ی ئاماده‌یی ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وه و پێشكه‌شی بكه‌ن.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئه‌وه‌شی ڕایگەیاند: ده‌رچوانی پۆلی دوانزه له ڕێگه‌ی هه‌مان وێبسایت داواكاری بهسیستمهكانی (زانكۆلاین، ڕاسته‌وخۆ به‌كریدیت، پارالێل و ئێواران) بۆ وه‌رگرتن له زانكۆكان پێشكه‌ش بكه‌ن، ڕونیشیكرده‌وه ده‌رچوانی پۆلی دوانزه تا سه‌عات (12)ی شه‌وی 14-9-2018 ده‌رفه‌تیان له پێشه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆكانی كوردستان، هه‌روه‌ك جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه كه ده‌رچوان ده‌بێ بەبەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) كە پێشتر له قوتابخانه‌كانیان وهریانگرتۆتهوه ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن پڕبكه‌نه‌وه.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشكرایكرد: بۆ به‌رچاوڕونی زیاتری خوێندكاران و ده‌رچوانی پۆلی دوانزه و ئاشنابونیان بهسیستمهكانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، ڕاسته‌وخۆ به‌كریدیت، پارالێل، ئێواران و خوێندنی تایبه‌ت) سه‌عات (10) سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنچشه‌ممه 6-9-2018 له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له هه‌ولێر سمینارێكی گه‌وره به‌ناونیشانی (شاڕێی گه‌یشتن به‌زانكۆ) بۆ ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای وه‌رگرتن ڕونكردنهوهی پێویست له‌سه‌ر چۆنێتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن بهسیستمه جیاوازه‌كان پێشكه‌ش به‌خوێندكاران ده‌كرێ، وتیشی: ئه‌وه‌ش دهرهفهتێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران به‌ر له‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن و ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه بن، سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ده‌توانن به‌شداری له‌و سمیناره‌دا بكه‌ن.
KISSR - Newsroom: Sep 04 2018 08:49 AM / Hallkawt Zangana