رۆژی چوارشەممە لە دەستەی كوردستانی كتێبی بەرهەمی كار نووسینی د.یوسف گۆران بڵاودەكرێتەوە

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 26-9-2018 لە رێوڕەسمێكدا لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، كتێبـی بەرهەمی كار نووسینی: د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاوبكرێتەوە.

رێوڕەسمەكە بەئامادەبوونی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ژمارەیەك لە سەرۆك و نوێنەرو مامۆستایانی زانكۆ و زانستخوازان و ژمارەیەك لە میوانی ئەوروپی لە زانكۆكانی ئەڵمانیا، هۆڵەندا، چیك، بەڕێوەدەچێت.

كتێبـی  بەرهەمی كار، كار و پڕۆژەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا دەخاتەڕوو.

ناوی كتێب: بەرهەمی كار

نووسینی: د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

كاتی بڵاوكردنەوەی كتێب: سەعات 10ی پێشنیوەڕۆی چوارشەممە 26-9-2018

شوێن: دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، شەقامی شۆڕش، بەرامبەر نەخۆشخانەی شۆڕش، سلێمانی.


KISSR - Newsroom:  Sep 25 2018 02:57 PM / Hallkawt Zangana