دوو پڕۆفیسۆری كورد لە توێژینەوەیەكی زانستیدا جۆرێكی قەوزە دەستنیشان دەكەن و ناوی دەنێن فریدریكا كوردستانینسس

 

دوو پڕۆفیسۆری كورد بە هەماهەنگیی لەگەڵ پسپۆڕانی رۆمانیا و فەرەنساو ئەمریكا، لەمیانی توێژینەوەیەكی زانستیدا جۆری قەوزەیەك لە قەوزە سەوزەكان دەستنیشان دەكەن و ناوی دەنێن (Frederica Kurdistanensis nov.sp)

لەوبارەیەوە پڕۆفیسۆر پۆڵا ئازاد خانەقا سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێكدا بۆ سایتی دەستەی كوردستانی، رایگەیاند: "لە میانی پڕۆژە و توێژینەوەیەكی زانستیی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ بەشی جیۆلۆجی زانكۆی سلێمانی و بە هەماهەنگیی لەگەڵ پسپۆڕانی رۆمانیا، فەڕەنسا، ئەمریكا، توانیمان جۆری قەوزەیەك لە خێزانی  (Green algae)  دەستنیشان بكەین كە لە پێكهاتەی خورماڵەدا بووەو ناومان نا (Frederica Kurdistanensis nov.sp) كە لە سەردەمی  (Upper Paleocene-Lower Eocene)  ژیاوە لە زاواڵی لە نزیك گوندی شەمێران لە ناوچەی دەربەندیخان".

توێژینەوەكەش لە گۆڤاری ( Saudi Society for Geosciences 2018) بڵاوكراوەتەوە.

تەواوی توێژینەوەكە لەم لینكەدا بڵاوكراوەتەوە

https://www.readcube.com/articles/10.1007/s12517-018-3840-8

 

 


KISSR - Newsroom:  Oct 11 2018 10:02 AM / Hallkawt Zangana