دەستەى كوردستانى دەرگاى پێشکەشکردن بۆ (چواردە) كورسى خوێندنى دكتۆرا لە بواری شێرپەنجە ڕاگەیاند

سەنتەری كوردستانی بۆ توێژینەوەی شێرپەنجە لە دەستەى كوردستانى بە هەماهەنگى سندوقى کۆمەک بۆ توشبوانی نەخۆشى شێرپەنجە و زانكۆكانى ناوەوە و دەرەوەى هەرێمى كوردستان چواردە كورسى خوێندنى دكتۆرا لە بوارى نەخۆشى شێرپەنجە ڕادەگەیەنێت

١. ئەم چواردە كورسييە هەشت كورسى تەرخانكراوە بۆ پزیشکانی نەخۆشخانەى هيوا لە سلێمانى و شەش كورسى ديكەش تەرخانكراوە بۆ سندوقى کۆمەک بۆ توشبوانی نەخۆشى شێرپەنجە

٢. پێويستە خوازيار هەڵگرى بڕوانامەى بەكالۆريۆس بێت لە بوارى پزيشكى گشتى و بە لايەمى كەمەوە ماستەر يان دبلۆمى باڵای پزيشكى دوو ساڵەى هەبێت لە بوارەكەى خۆيدا. وە پێويستە خوازيار هەموو مەرجی ڕێنمایەکانی وەزارەتی خوێندنی با‌ڵا و توێژینەوەی زانستی تێدا بێت.

٣. بۆ زانیارى زياتر سەبارەت بە مەرج و ڕێنماییەکانى خویندنى دکتۆرا وەک :  مەرجى تێکڕاى کۆنمرە  - مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى - مەرجى توانستى زانستى - مەرجى تەمەن و خزمەت - کاندیدانى تواناسازى و زەمالات و بعثات -خوازیارانى دەرەوەى هەرێم و ئەوانەى عێراقى نین, سەردانى ئەم بەستەرە بكە.

٤. ماوەى پێشکەش کردن و کاتى تاقیکردنەوەى زانستى و ڕاگەیاندنى ئەنجام و ماوەى سکالا و ئەنجامى كۆتايى بەم شێوەيە دەبێت

 

ڕۆژ

كردنەوەى پێشكەشكردن

٢٠-١٢-٢٠١٨

تاقیکردنەوەى زانستى لە دەستەی کوردستانی

٢-٢-٢٠١٩

ڕاگەياندنى ئەنجامی بەرايى كانديدە وەرگيراوەكان

٧-٠٢-٢٠١٩

ماوەى سکالا

٧-٠٢-٢٠١٩ بۆ ١٤-٠٢-٢٠١٩

ڕاگەياندنى ئەنجامی كۆتايى كانديدە وەرگيراوەكان

١٧-٠٢-٢٠١٩

- هەر ڕۆژێک بەر پشووی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەوێت، ڕۆژی دواتر جێگەی دەگرێتەو

٥.   تاقیکردنەوەى توانستى زانستى لە سەر (سى) نمرە دەبێت و (پانزە) نمرەى لە سەر پسۆڕى گشى كانديدەكە دەبێت و (پانزە) نمرەكەى تر لە سەر پسۆڕى وردى كانديدەكە دەبێت. تاقیکردنەوەى توانستى زانستى لە دەستەى كوردستانى ئەنجامدەدرێت.

٦. بۆ دابەزاندنى پێداویستییەکان لە کاتى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى بالا/دکتۆرا, کرتە لێرە بکە. 

٧. بۆ دابەزاندنى فۆرمى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى دکتۆرا, کرتە لێرە بکە

٨. بۆ زانينى کرێى فۆرمى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى بالا(دکتۆرا) سەردانى ئەم لینکە بکە.

٩. پێشکەش کردن تەنها لە ئۆفيسى پەیوەندیەکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتى لە نهۆمی چوارەم لە دەستەى كوردستانى دەبێت 

١٠. دوا کات بۆ پیشکەشکردن بەروارى ١٠-٠١-٢٠١٩ یە

 


KISSR - Newsroom:  Dec 20 2018 06:25 PM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ