گفتوگۆكان بۆ كردنەوەی زانكۆی ئەڵمانی-كوردستانی بەردەوامن

 

گفتوگۆكان بۆ كردنەوەی زانكۆی ئەڵمانی-كوردستانی بەردەوامن و ئەمڕۆ 15-1-2019، لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، كۆبوونەوەكانی نێوان وەفدێكی زانكۆی گوتنگنی ئەڵمانی و دەستەی كوردستانی درێژەیان هەبوو.

لە كۆبوونەوەكانی 14-1-2019 و 15-1-2019دا كە لە دەستەی كوردستانی بەڕێوەچوون، گفتوگۆی ورد و تێروتەسەل كرا لەبارەی بەرنامەی خوێندن  لە زانكۆی ئەڵمانی-كوردستانی  كە پێویستە لە ئاستێكی بەرزدا بێت.

لە گفتوگۆكاندا پسپۆڕانی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی،  زانكۆی سلێمانی، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، نەخۆشخانەی هیوا را و بۆچوونی خۆیان دەخەنەڕوو. هەروەها گفتوگۆكان لەسەر پرۆپۆزەڵی پێشكەشكراو بۆ دامەزراندنی زانكۆی ئەڵمانی-كوردستانی بەردەوام دەبێت.

 

سایتی دەستەی كوردستانی لە راپۆرتێكدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكان و زانیاریی زیاتر لەمبارەیەوە بڵاودەكاتەوە.

 

 بۆ خوێندنەوەی هەواڵی دیكە لەمبارەیەوە تەماشای ئەم لینكانەی خوارەوە بكە:

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=469

 

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=468

 

 


KISSR - Newsroom:  Jan 15 2019 05:56 PM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ