ده‌سته‌ى کوردستانى سیمینارێک به‌ناونیشانى (به‌هاکان له‌ناو سیستمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی کوردستاندا، کتێبەکانی خوێندنگە وەک نموونە) رێکده‌خات

ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، سیمینارێک به‌ناونیشانى (به‌هاکان له‌ناو سیستمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی کوردستاندا، کتێبەکانی خوێندنگە وەک نموونە) رێکده‌خات بۆ به‌ڕێزان م.به‌همه‌ن تاهیر نه‌ریمان و م.ئومێد محه‌مه‌د حسێن.

 

ناوى سیمینار: به‌هاکان له‌ناو سیستمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی کوردستاندا، کتێبەکانی خوێندنگە وەک نموونە.

ناوى پێشکه‌شکاران:

 م.به‌همه‌ن تاهیر نه‌ریمان پسپۆڕ له‌ بواری په‌روه‌رده‌ و زمان، توێژه‌ر له‌ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، مامۆستای راهێنەر لە پەیمانگەی راهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی-سلێمانی.

م.ئومێد محه‌مه‌د حسێن (ئومێد قه‌ره‌داغی) توێژه‌ر له‌ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی.

 

شوێن: ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، شه‌قامى شۆڕش، قڕگه‌- سلێمانی.

کات: پێنجشه‌ممه‌ 14-2-2019

سه‌عات: 10ى  سه‌رله‌به‌یانی.

هاتن بۆ هه‌مووانه‌.


KISSR - Newsroom:  Feb 10 2019 04:12 PM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ