سیمینارێک به‌ناونیشانى (میتۆدۆلۆجى توێژینه‌وه‌) به‌ڕێوه‌چوو

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 11-4-2019، له‌ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سیمینارێک به‌ناونیشانى (میتۆدۆلۆجى توێژینه‌وه‌) له‌لایه‌ن م.ئه‌ژین که‌ماله‌دین محه‌مه‌د مامۆستاى یاریده‌ده‌ر له‌ ده‌سته‌ى کوردستانی، به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ سه‌ره‌تاى سیمیناره‌که‌دا پ.د.خالید مه‌حمود ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له‌ ده‌سته‌ى کوردستانى، به‌خێرهاتنى ئاماده‌بووانى کرد و راشیگه‌یاند: ده‌سته‌ى کوردستانى زنجیره‌یه‌ک سیمینار له‌ بواره‌ جیاوازه‌کاندا رێکده‌خات.

پاشان م.ئه‌ژین که‌ماله‌دین محه‌مه‌د مامۆستاى یاریده‌ده‌ر له‌ ده‌سته‌ى کوردستانی، به‌وردی رێگه‌ و شێوازه‌کان و چۆنێتی خۆئاماده‌کردن بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و قۆناغه‌کانی ئاماده‌کردنی توێژینه‌وه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووی خسته‌ڕوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئامانجی سیمیناره‌که‌ بۆ بیروڕا ئاڵوگۆڕکردن و سوود وه‌رگرتنە له‌ توانا جیاوازه‌کان له‌پێناوی ئه‌نجامدانی باشترین توێژینه‌وه‌ی زانستیدا.

هه‌ر له‌ سیمیناره‌که‌دا له‌نێوان پێشکه‌شکارى سیمیناره‌که‌ و ئاماده‌بوواندا، گفتوگۆی زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکی سیمیناره‌که‌وه‌ کرا.

شایانی باسه‌، رۆژى 9-1-2019 ش له‌ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سیمینارێک به‌ناونیشانى (کاریگه‌رییه‌کانى گۆڕانکارییه‌ میکانیکییه‌کان و شێوازه‌کانى پێچانه‌وه‌ له‌سه‌ر ماوه‌ى به‌سه‌رچوونى خوارده‌مه‌نییه‌کان) بۆ م.ئه‌ژین که‌ماله‌دین محه‌مه‌د مامۆستاى یاریده‌ده‌ر له‌ ده‌سته‌ى کوردستانی، به‌ڕێوه‌چوو.

بۆ خوێندنەوەی هەواڵی دیكە لەمبارەیەوە، كلیك لەسەر ئەم لینكانەی خوارەوە بكە:

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=492

 

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=467


KISSR - Newsroom:  Apr 15 2019 06:13 AM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ