پێنجشەممە مووچەى وەزارەتى خوێندنى باڵا دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتى راگەیاندنى وەزارەت

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئاماژە بە پەیوەندیى نێوان بەڕێزان د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ وەزیرى دارایى و ئابورى، ڕۆژى پێنجشەممە ١٨-٤-٢٠١٩، مووچەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و زانکۆکان دابەشدەکرێت.

بۆ ئەم مەبەستە داوا لە یەکەى ژمێریارى هەریەک لە زانکۆکان دەکەین ئامادەکارى پێویست بکەن بۆ ئامادەکردنى لیستەکان بۆ ئەوەى لەڕۆژى پێنجشەممەدا م،وچەى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دابەش بکرێت.


KISSR - Newsroom:  Apr 16 2019 05:58 PM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ