وه‌فدێکی زانکۆی ڤیەنا بۆ سەرچاوە سروشتییەکان و زانستی ژیانی سه‌ردانی ده‌سته‌ى کوردستانى کرد

 

لە میانی پەیوەندییەکانی ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی لە گەڵ زانکۆ بەناوبانگەکانی وڵاتانی ئەوروپا، وه‌فدێکی زانکۆی ڤیەنا بۆ سەرچاوە سروشتییەکان و زانستی ژیانی بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆر د.ئەکسڵ سه‌ردانی ده‌سته‌ى کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی کرد. ئامانجی وەفدەکە بریتی بوو لە کاری چاکردنەوەی ئامێری تاقیگەکانی دەستەی کوردستانی و هاوکاریکردن و ڕاهێنان بۆ ستافی تاقیگەکانی دەستەی کوردستانی.

چالاک ئه‌حمه‌د که‌ریم فیزیایی پێشکه‌وتوو و لێپرسراوی تاقیگه‌ی شیکاریی مادده‌کان له‌ ده‌سته‌ی کوردستانی له‌ لێدوانێکدا ئامانجی سه‌ردانی وه‌فده‌که‌ی روونکرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: وه‌فدی زانستیی ڤیەنا بۆ سەرچاوە سروشتییەکان و زانستی ژیانی، ماوه‌ی دە رۆژ له‌  ده‌سته‌ى کوردستانى ده‌مێنێته‌وه‌، له‌وماوه‌یه‌شدا هاوکاریی ستافی تاقیگه‌کانی ده‌سته‌ ده‌که‌ن له‌ سیانه‌کردنه‌وه‌ و ئیشپێکردن و به‌ستنی چه‌ند ئامێرێک له‌ تاقیگه‌کانی ده‌سته‌ی کوردستانی

هەروەها م.بڕیار حسن بەڕێوەبەری پەیوەندییە ناخۆیی و جیهانییەکان لە ده‌سته‌ى کوردستانى ڕایگەیاند: زانکۆی ناوبراو و بەڕێز پڕۆفیسۆر د.ئەکسڵ پەیوەندیی لەمێژینەی هەیە لەگەڵ ده‌سته‌ى کوردستانى و خاوەنی چەندین پڕۆژە و توێژینەوەی هاوبەشن پێکەوە. م.بڕیار حسن لە زاری وەفدی ناوبراو و پڕۆفیسۆر د.ئەکسڵ ڕایگەیاند کە ئەوان پشتگیریی لە پرۆژەکانی دەستەی کوردستانى دەکەن، بە تایبەت پشتگیری پرۆژەی دامەزراندنی (زانکۆی ئەڵمانی-کوردستانی) ین.

 


KISSR - Newsroom:  May 10 2019 07:30 PM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ