کۆنفرانسێک به‌دروشمی گرنگی ئاراسته‌کانی بایه‌خدان به‌ رزگاربووان به‌ڕێوه‌چوو

 

رۆژی 19-6-2019، له‌ رۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی توندوتیژی سێکسی له‌میانی ململانێ چه‌کدارییه‌کاندا، کۆنفرانسێک له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ کۆنفرانسه‌که‌دا خاتوو مهاباد حسێن لێپرسراوی سه‌نته‌ری جێنده‌رناسی له‌ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌شداربوو.

کۆنفرانسه‌که‌ به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای کاروباری خانمان، به‌دروشمی (گرنگی ئاراسته‌کانی بایه‌خدان به‌ رزگاربووان) و دروشمی (کچان و ژنانی رفێنراو و رزگاربوو له‌ پێشینه‌ی ئه‌رکه‌کانماندایه‌، توندوتیژی سێکسی له‌کاتی جه‌نگدا راگرن) به‌ڕێوه‌چوو. تێیدا چه‌ندین وتار پێشکه‌شکران.

 

 

 


KISSR - Newsroom:  Jun 20 2019 08:36 AM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ