هه‌نگاوه‌کانی به‌نێوده‌وڵه‌تیکردنی زانکۆکانی کوردستان به‌رده‌وامه
ده‌سته‌ی کوردستانی له زانکۆى مه‌ساریک له چیک به‌شداری له ۆرکشۆپێکی پڕۆژه‌ی تایگرس-دا ده‌کات
پڕۆفیسۆر پۆڵا ئازاد خانه‌قا سه‌رۆکى ده‌سته‌ى کوردستانى: پڕۆژه‌ى تایگرس پڕۆژه‌یه‌کى ستراتیجیى زۆر گرنگه بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیکردنى زانکۆکانى هه‌رێمى کوردستان و تائێستاش هه‌نگاوى زۆر باش نراوه
راپۆرتی، راگەیاندنی ده‌سته‌ى کوردستانى
له زانکۆى مه‌ساریک له چیک له ۆرکشۆپێکدا که ماوه‌ى سێ رۆژی خایاند (رۆژانى 24-6، 25-6، 26-6-2019)، راپۆرتێکی یه‌کێتیی ئه‌وروپا له‌باره‌ی ساڵی یه‌که‌می پڕۆژه‌ى تایگرس خرایه‌ڕوو، گفتوگۆش له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کانی داهاتووی پڕۆژه‌ی تایگرس کرا.
ئاماده‌بووانى ۆرکشۆپه‌که
له ۆرکشۆپه‌که‌دا که به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى زانکۆکانى گوتنگن له ئه‌ڵمانیا، خرۆنینگن له هۆڵه‌ندا، لیوڤن له به‌لجیکا، مه‌ساریک له چیک، نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستی، ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، زانکۆکانى (سلێمانی، سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر، چه‌رموو، راپه‌ڕین، هه‌ڵه‌بجه)، زانکۆى پۆلیته‌کنیکی هه‌ولێر، زانکۆى پۆلیته‌کنیکی سلێمانى، زانکۆى پۆلیته‌کنیکی دهۆک، به‌ڕێوه‌چوو. راپۆرتێکى یه‌کێتیى ئه‌وروپا که فه‌ندى پڕۆژه‌ی تایگرس ده‌کات، وه‌کو هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ ساڵى یه‌که‌مى پرۆژه‌ى تایگرس خرایه‌ڕوو، گفتوگۆش کرا له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کانی داهاتووی پڕۆژه‌ی تایگرس و به‌نێوده‌وڵه‌تیکردنى زانکۆکانى هه‌رێمى کوردستان و چۆنێتیى گۆڕینى سیستمى کارگێڕى و خوێندن. هه‌روه‌ها پته‌وکردنى په‌یوه‌ندییه‌کان به‌مه‌به‌ستى ئاڵوگۆڕى زانستى و پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش و ئاڵوگۆڕى ستاف و خوێندکار، تاوتوێکرا.
هه‌نگاوى زۆر باش نراوه
پڕۆفیسۆر پۆڵا ئازاد خانه‌قا سه‌رۆکى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى له لێدوانێکدا بۆ سایتى ده‌سته‌ى کوردستانى رایگه‌یاند: پڕۆژه‌ى تایگرس پڕۆژه‌یه‌کى ستراتیجیى زۆر گرنگه بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیکردنى زانکۆکانى هه‌رێمى کوردستان و تائێستاش هه‌نگاوى زۆر باش نراوه بۆ جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌ى تایگرس.
شایانى باسه، پڕۆژه‌ى تایگرس له‌لایه‌ن زانکۆى گوتنگن له ئه‌ڵمانیا وه‌ک رێکخه‌رى پڕۆژه‌که له ده‌ره‌وه‌ى وڵات، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستی، ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى وه‌ک رێکخه‌رى پڕۆژه‌که له هه‌رێمى کوردستان سه‌رپه‌رشتى ده‌کرێت و له‌لایه‌ن یه‌کێتیى ئه‌وروپاوه فهنددهکرێت. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و د.یوسف گۆران وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستی، پشتیوان و هاوکارێکى سه‌ره‌کین بۆ سه‌رخستنى پڕۆژه‌ى تایگرس و به‌نێوده‌وڵه‌تیکردنى زانکۆکانى هه‌رێمى کوردستان.
ناوه‌ڕۆکى ۆرکشۆپه‌که
له‌باره‌ى ۆرکشۆپهکهوه، مامۆستا بڕیار ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسى په‌یوه‌ندییه ناوخۆیى و جیهانییه‌کانى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به سایتى ده‌سته‌ى کوردستانى www.kissr.edu.krd راگه‌یاند: له ۆرکشۆپه‌که‌دا راپۆرتێکى یه‌کێتیى ئه‌وروپا که فه‌ندى پڕۆژه‌که ده‌کات، وه‌کو هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ ساڵى یه‌که‌مى پرۆژه‌ى تایگرس خرایه‌ڕوو، وتیشی: له راپۆرته‌که‌ى یه‌کێتیى ئه‌وروپادا هه‌ڵسه‌نگاندنێکى زۆر باش بۆ ساڵى یه‌که‌مى پڕۆژه‌که کراوه، راشیگه‌یاند: هه‌ر له ۆرکشۆپه‌که‌دا گفتوگۆکرا له‌باره‌ى پرسى به‌ڕێوه‌بردنى زانکۆکان و هه‌وڵدان بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تی کردنیان، له رۆژى سێیه‌مى ۆرکشۆپهکهشدا گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کانى داهاتووى پڕۆژه‌ى تایگرس کرا.
پڕۆژه‌ى تایگرس
پڕۆژه‌ى تایگرس یه‌کێکى دیکه‌یه له به‌رهه‌مى سه‌ردانى وه‌فدێکى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌سه‌رۆکایه‌تیى د.یوسف گۆران وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستی، بههاوڕێیهتیى پڕۆفیسۆر پۆڵا ئازاد خانه‌قا سه‌رۆکى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى بۆ ئه‌ڵمانیا که له سه‌ره‌تاى ساڵى 2015-دا سه‌ردانه‌که ئه‌نجامدرا و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌کادیمى ده‌ره‌کى ئه‌ڵمانى (DAAD)، ده‌زگاى باڵاى ئه‌نجومه‌نى زانکۆکانى ئه‌ڵمانیادا کۆبوونه‌وه‌و ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆى پته‌وکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و ئه‌ڵمانیا له بوارى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستیدا.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵێک له‌مباره‌یه‌وه کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
http://www.mhe-krg.org/ku/node/2972
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رۆژى 8-10-2015، زانکۆى جۆرج ئۆگه‌ست له‌شارى گوتنگنى ئه‌ڵمانیا ئۆفیسى په‌یوه‌ندییه‌کانى خۆى له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى کرده‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵێک له‌مباره‌یه‌وه کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
http://www.mhe-krg.org/ku/node/3097
رۆژى 5-4-2018 ش له رێوڕه‌سمێکدا له ده‌سته‌ى کوردستانی، زانکۆى گوتنگن په‌ره‌ى زیاترى به ئۆفیسه‌که دا و کارمه‌ندى بۆ دانا.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاریی زیاتر له‌مباره‌یه‌وه کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه بکه:
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=360
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=361
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=359
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=357
ئامانجى پڕۆژه‌ى تایگرس
زانکۆى (گوتنگن) له ئه‌ڵمانیا که زانکۆیه‌کى به‌ناوبانگى جیهانییه، له‌گه‌ڵ زانکۆکانى (خرۆنینگن له هۆڵه‌ندا، لیوڤن له به‌لجیکا، مه‌ساریک له چیک، په‌یمانگه‌ى گلۆبه‌ڵ ئیمپاکت له چیک)، پڕۆژه‌یه‌کى ئه‌وروپى هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى هه‌رێم و (9) دام و ده‌زگاى سه‌ر به وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵادا، به‌ناونیشانى پڕۆژه‌ى تایگرس له‌مانگى 11ى 2017-ه‌وه خسته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
مه‌به‌ستى سه‌ره‌کى پڕۆژه‌که که به‌بڕى زیاتر له یه‌ک ملیۆن یۆرۆ له‌لایه‌ن یه‌کێتیى ئه‌وروپاوه فه‌ند ده‌کرێت و ماوه‌ى (3) ساڵ ده‌خایه‌نێت، به‌نێوده‌وڵه‌تیکردنى زانکۆکانى هه‌رێمى کوردستانه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تائێستا چه‌ندین ۆرکشۆپ و سیمینار و سیمپۆزیۆم رێکخراوه و رێکده‌خرێت.
ئه‌م پڕۆژه‌یه پێى ده‌وترێت پڕۆژه‌ى کلیل که له‌میانى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا زانکۆکانى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ زانکۆکانى ئه‌وروپادا ده‌توانن پڕۆژه‌ى دیکه له یه‌کێتیى ئه‌وروپا پێشکه‌ش بکه‌ن.
له پڕۆژه‌ى تایگرس-دا، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستی، ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى وه‌ک رێکخه‌رى پڕۆژه‌که له هه‌رێمى کوردستان، زانکۆکانى (سلێمانی، سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر، چه‌رموو، راپه‌ڕین، هه‌ڵه‌بجه)، زانکۆکانى پۆلیته‌کنیک له (هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆک) به‌شدارن.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵ و راپۆرت له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی تایگرس کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه بکه:
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=315
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=319
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=442
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=375
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=420
زانکۆى گوتنگن
زانکۆى جۆرج ئۆگه‌ست گوتنگن له ئه‌ڵمانیا یه‌کێکه له زانکۆ به‌ناوبانگ و ئاستبه‌رزه‌کانى جیهان و له ساڵى 1737 دامه‌زراوه، جگه له پێگه‌یاندنى ده‌یان زانا و توێژه‌رى نێوده‌وڵه‌تی، نزیکه‌ى 50 خه‌ڵاتى نۆبڵى له بوارى زانستى و توێژینه‌وه‌دا به‌ده‌ستهێناوه و پله‌ى یه‌که‌مى زانکۆکانى ئه‌ڵمانیاى له بوارى به‌هێزى په‌یوه‌ندیى ده‌ره‌کى هه‌یه، له‌هه‌مانکاتدا هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى (ماکس پلانگ) هه‌یه، که ئه‌وه‌ش به‌پێنجه‌م دامه‌زراوه‌ى توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌سه‌ر ئاستى جیهان داده‌نرێت. په‌یوه‌ندییه‌کى پتهویشى له‌گه‌ڵ 242 زانکۆى ئه‌ڵمانیا و سه‌دان زانکۆى جیهاندا هه‌یه.
بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی زانکۆی گوتنگن، کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
ده‌سته‌ى کوردستانی
ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه، له‌کۆتایى ساڵى 2005، له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆک مام جه‌لال دامه‌زراوه، له‌ڕێگه‌ى مامۆستا و پسپۆڕى زانستى له‌بواره جیاوازهکانو 17 تاقیگه‌ى پێشکه‌وتووه‌وه، به‌رده‌وامه له‌خزمه‌تکردن بهزانستو زانستخوازانو هه‌میشه له‌هه‌وڵى په‌ره‌پێدانى کاره‌کانیدایه. ده‌سته‌ى کوردستانى له‌ئاستى جیهاندا په‌یوه‌ندییه‌کى پته‌وى له‌گه‌ڵ 88 ناوهندو ده‌زگاى زانستیدا هه‌یه.
ده‌سته‌ى کوردستانى له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستییه‌وه بایه‌خى زۆرى پێده‌درێت. وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستیش به‌رنامه‌ى تۆکمه‌ى هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانى زیاترى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى له هه‌رێمى کوردستاندا.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێک له‌باره‌ی ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=194
بۆ ئاشنابوونی زیاتر به ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه بکه:
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=501
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=496
بۆ زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، سه‌ردانی سایتی ده‌سته‌ی کوردستانی بکه‌و کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
هه‌روه‌ها له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی تایگرس-دا تائێستا چه‌ندین ۆرکشۆپ و سیمینار و سیمپۆزیۆم رێکخراوه و رێکده‌خرێت.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاریی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکانه بکه:
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=482
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=369
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=512
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=509
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=474
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=434
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=430
بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵ و راپۆرت و زانیاریی زیاتر لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان لە بواری خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستیدا، کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکانه‌ی خوارەوە بکه:
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=286
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=499
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=486
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=484
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=471
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=469
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=468
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=481
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=131
http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=88
KISSR - Newsroom: Jun 27 2019 07:48 AM / Hallkawt Zangana