ته‌ئکید له‌ په‌ره‌پێدانی زیاتری بواری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی کرایه‌وه‌

 

رۆژی 4-8-2019، پڕۆفیسۆر د.پۆڵا ئازاد خانه‌قا سه‌رۆکى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌ ئاماده‌بوونی پ.د.خالید مه‌حمود ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له‌ ده‌سته‌ى کوردستانى، پێشوازیکرد له‌ د.عه‌باس مسته‌فا، د.سه‌ربه‌ست ئیبراهیم ره‌سوڵ و د.ئه‌حمه‌د بابان.

له‌ دیدارێکدا ته‌ئکید له‌ یه‌کخستنی هه‌وڵه‌کان له‌پێناوی په‌ره‌پێدانی زیاتری بواری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی کرایه‌وه‌و هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌  ئه‌م بواره‌، بوارێکی گرنگیی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ و پێویسته‌ بایه‌خی زیاتری پێبدرێت، پێویستیشه‌ له‌هه‌موو به‌رنامه‌ و پلان و هه‌نگاوێکدا پشت به‌ توێژینه‌وه‌ی زانستی ببه‌سترێت.

له‌به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا ئامادەبووان خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌ به‌رچاوانه‌ی که‌ له‌ بواری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستیدا به‌دیهاتوون و له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ تیشکیان خسته‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کانی به‌نێوده‌وڵه‌تیکردنی زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو پشتیوانییه‌کی خۆیان دووپاتکرده‌وه‌.

 

 


KISSR - Newsroom:  Aug 05 2019 05:47 PM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ