ده‌سته‌ى کوردستانى سیمینارێک به‌ناونیشانى (کوردستان له‌ به‌رده‌م شۆڕشى چواره‌مى پیشه‌سازیدا) رێکده‌خات

 

ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى سیمینارێک به‌ناونیشانى (کوردستان له‌ به‌رده‌م شۆڕشى چواره‌مى پیشه‌سازیدا) رێکده‌خات بۆ به‌ڕێز د.ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید. 

ناوى سیمینار: کوردستان له‌ به‌رده‌م شۆڕشى چواره‌مى پیشه‌سازیدا.

ناوى پێشکه‌شکار: د.ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید ماسته‌ر له‌ ئه‌ندازیارى میکانیک،  دکتۆرا له‌بوارى میکانیک و ماته‌ریالدا.

شوێن: ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سلێمانی-شه‌قامى شۆڕش، قڕگه‌.

کات: چوارشه‌ممه‌ 7-8-2019

سه‌عات: 11ى پێشنیوه‌ڕۆ.

هاتن بۆ هه‌مووانه‌.

 

له‌باره‌ی سیمیناره‌که‌وه‌

له‌باره‌ی ناونیشانی سیمیناره‌که‌وه‌، د.ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید له‌ لێدوانێکدا بۆ سایتی ده‌سته‌ی کوردستانی www.kissr.edu.krd رایگه‌یاند: دنیا ئێستا له‌به‌رده‌م چواره‌م شۆڕشى پیشه‌سازیدایه‌. چواره‌م شۆڕشى پیشه‌سازى سنووره‌کان تێده‌په‌ڕێنێت بۆ داهێنان و بازاڕ. به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانى ژیانى تازه‌ و ته‌کنۆلۆژیاى گرێدراو به‌م ژیانه‌ تازه‌ى ئاده‌میزاده‌وه‌ پێویستى به‌ داهێنان و بیرى نوێ هه‌یه‌. ئه‌و داهێنانانه‌ى که‌ دنیاى تازه‌ پێویستێتى سنوور ناناسێت. وڵاته‌ پێشکه‌وتووه‌کان کێبڕکێیانه‌ بۆ بوون به‌ ئه‌کته‌ر له‌ ناو ئه‌م شۆڕشه‌ تازه‌یه‌ی پیشه‌سازیدا، چونکه‌ ئاینده‌ى ئابووریى پێوه‌ گرێدراوه‌. کوردستان له‌ ئێستا و داهاتووشدا، بازاڕێکى گرنگى به‌کارهێنانى ته‌کنۆلۆژیاى تازه‌یه‌ له‌هه‌موو بواره‌کانى ژیاندا. ئایا کوردستان ده‌توانێت قۆناغى به‌کارهێنانى ته‌کنۆلۆژیا تێپه‌ڕێنێت و ده‌ست بۆ داهێنانى ته‌کنۆلۆژیا به‌رێت له‌ دنیاى تازه‌دا؟.

 

پرۆفایل

د.ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید 

له‌ ساڵى ١٩٩٥ بڕوانامه‌ى به‌کالۆریۆسى له‌ ئه‌ندازیارى میکانیکدا له‌ زانکۆى سه‌ڵاحه‌دین به‌ده‌ستهێناوه‌. تا کۆتایى ساڵى ١٩٩٩  له‌ کارگه‌ى چیمه‌نتۆى تاسڵوجه‌ وه‌کو ئه‌ندازیارى میکانیک کاریکردووه‌. له‌ساڵى ٢٠٠٣ بڕوانامه‌ى ماسته‌رى له‌ ئه‌ندازیارى میکانیک له‌ زانکۆى ئه‌لبى له‌ فه‌ره‌نسا به‌ده‌ستهێناوه‌. له‌ ساڵى ٢٠٠٧ له‌  زانکۆى کووینسلاند له‌ ئوسترالیا بڕوانامه‌ى دکتۆراى له‌بوارى میکانیک و ماته‌ریالدا به‌ده‌ستهێناوه‌.

وه‌ک لێکۆڵه‌ره‌وه‌ له‌ فه‌ره‌نسا بۆ خوێندنگه‌ى ئه‌ندازیارى ئه‌لبى کارمۆ کاریکردووه‌. پاشان ٩ ساڵ بۆ کۆمپانیاى رفه‌لما کاریکردووه‌ له‌ بوارى پڕۆسه‌کانى دروستکردنى پارچه‌ى ئۆتۆمۆبیل و فڕۆکه‌، له‌هه‌مانکاتیشدا له‌ فه‌ره‌نسا وانه‌ى وتۆته‌وه‌ له‌ بوارى ئه‌ندازیارى دروستکردن (Manufacturing engineering).

چه‌ندین پۆستى به‌رپرسیارێتیى له‌بوارى توێژینه‌وه‌ و داهێناندا وه‌رگرتووه‌ (Research and development).

 نزیکه‌ى ١٥ بڵاوکراوه‌ى زانستیى له‌بوارى ماته‌ریال و پڕۆسه‌کانى دروستکردن  له‌ گۆڤاره‌ زانستییه‌ به‌ناوبانگه‌ جیهانییه‌کاندا بڵاوبۆته‌وە، وەکو

International Journal of Heat and mass transfer

International journal of Thermal Sciences

پێداچوونه‌وه‌ى بۆ چوار گۆڤارى زانسى ئه‌نته‌رناسیۆنال کردووه‌ له‌ بواره‌که‌ى خۆیدا.

سه‌رپه‌رشتى توێژینه‌وه‌ى پراکتیکى خوێندکارانى به‌کالۆریۆس، ماسته‌ر و دکتۆراى له‌ بواره‌که‌ى خۆیدا کردووه‌. کاره‌کانى بوونه‌ته‌ هۆى دوو خه‌ڵاتى داهێنان له‌ ساڵه‌کانى ٢٠٠٩ و ٢٠١٣ هه‌روه‌ها دوو پاته‌نتى داهێنان. ئێستا دامه‌زرێنه‌رى ستارتئه‌پێکه‌ له‌ بوارى چاپى سێ ڕوو (3D printing) .

 به‌ردوامى به‌ کاره‌کانى تریشى ده‌دات وه‌ک پسپۆڕ و کۆنسولتین و لیکچرینگ له‌ ئه‌وروپا.

 


KISSR - Newsroom:  Aug 05 2019 05:59 PM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ