سیمینارەکانی دووه‌مین کۆنفرانسی پڕۆژه‌ی تایگرس دەستیپێکرد

هەر ئێستا لەمیانی بەڕێوەچوونی دووه‌مین کۆنفرانسی پڕۆژه‌ی تایگرس-دا پێشکەشکردنی سیمینارەکان دەستیپێکرد و بڕیارە چەندین سیمینار پێشکەشبکرێن.

مامۆستا بڕیار ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسى په‌یوه‌ندییه‌ ناوخۆیى و جیهانییه‌کانى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى  و رێکخەری پڕۆژەی تایگرس لە دەستەی کوردستانی یەکەم سیمیناری بە ناونیشانی (کارەکانی پڕۆژەی تایگرس لە ساڵی دووەمداو چۆنێتیی نووسینی ستراتیج) پێشکەشکرد.

شایانی باسە، ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى رێکخه‌رى پڕۆژه‌ی تایگرسە له‌ هه‌رێمى کوردستان.

ده‌سته‌ى کوردستانی

ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى ‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌، له‌کۆتایى ساڵى 2005، له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆک مام جه‌لال دامه‌زراوه‌، له‌ڕێگه‌ى مامۆستا و پسپۆڕى زانستى له‌بواره‌ جیاوازه‌کان‌و 17 تاقیگه‌ى پێشکه‌وتووه‌وه‌، به‌رده‌وامه‌ له‌خزمه‌تکردن به‌زانست‌و زانستخوازان‌و هه‌میشه‌ له‌هه‌وڵى په‌ره‌پێدانى کاره‌کانیدایه‌. ده‌سته‌ى کوردستانى له‌ئاستى جیهاندا په‌یوه‌ندییه‌کى پته‌وى له‌گه‌ڵ 88 ناوه‌ندو ده‌زگاى زانستیدا هه‌یه‌.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێک له‌باره‌ی ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى ‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى، کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=194


KISSR - Newsroom:  Oct 06 2019 12:22 PM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ