دانیشتنی یەکەمی دووه‌مین کۆنفرانسی پڕۆژه‌ی تایگرس کۆتاییهات

دانیشتنی یەکەمی دووه‌مین کۆنفرانسی پڕۆژه‌ی تایگرس کە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٦-١٠-٢٠١٩، لە سلێمانی دەستیپێکرد کۆتاییهات.

بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتنی دووەم دەستپێبکات و تێیدا پانێلێک پێشکەشدەکرێت و ئامادەبووانیش گفتوگۆ لەسەر ناوەڕۆکی بابەتەکان دەکەن.

شایانی باسە، دووه‌مین کۆنفرانسی پڕۆژه‌ی تایگرس له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی-یه‌وه‌ رێکخراوه.

سایتی ده‌سته‌ی کوردستانی له‌نێو هۆڵی کۆنفرانسه‌که‌وه‌ رووماڵی راسته‌وخۆی کۆنفرانسه‌که‌ ده‌کات و دواتر راپۆرت و وێنه‌و زانیاریی زیاتر بڵاوده‌کاته‌وه.


KISSR - Newsroom:  Oct 06 2019 02:24 PM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ