لە دووەمین كۆنفرانسی پڕۆژەی تایگرسدا چەندین سیمینار و پانێل پێشكەشكران

ئەمڕۆ 6-10-2019، لە دووەمین كۆنفرانسی پڕۆژەی تایگرس-دا كە بە ناونیشانی (بەرەو بنیادنانی ستراتیجی نێودەوڵەتیی بۆ خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان-عیراق)، لە سلێمانی بەڕێوەچوو، چەندین وتار و سیمینار و پانێل پێشكەشكران و ئامادەبووانیش گفتوگۆیان لەسەر بابەتەكان كرد.

بڕیاریشە سبەینێ دووشەممە لە سلێمانی بەشداربووانی پڕۆژەی تایگرس لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەی تایگرس بكەن.

دووەمین كۆنفرانسی پڕۆژەی تایگرس لەلایەن دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی-یەوە رێكخراوە.

 

سایتی دەستەی كوردستانی راپۆرت و وێنە و زانیاریی زیاتر لەبارەی دووەمین كۆنفرانسی پڕۆژەی تایگرس-ەوە بڵاودەكاتەوە.


KISSR - Newsroom:  Oct 06 2019 08:23 PM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ