پلان و هه‌نگاوه‌کانی داهاتووی پڕۆژه‌ى تایگرس تاوتوێده‌کرێت

ئه‌مڕۆ 7-10-2019، له‌ سلێمانی به‌شداربووانى پڕۆژه‌ى تایگرس کۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆ له‌سه‌ر کاره‌کانی رابردووی پڕۆژه‌ى تایگرس و پلان و هه‌نگاوه‌کانی داهاتووی پڕۆژه‌که‌ ده‌که‌ن.

شایانی باسه‌، دوێنێ 6-10-2019، دووه‌مین کۆنفرانسى پڕۆژه‌ى تایگرس به‌ ناونیشانى (به‌ره‌و بنیادنانى ستراتیجى نێوده‌وڵه‌تیى بۆ خوێندنى باڵا له‌ هه‌رێمى کوردستان-عیراق)، له‌ سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ کۆنفرانسه‌که‌دا که‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی-یه‌وه‌ رێکخرابوو، چه‌ندین وتار و سیمینار و پانێل پێشکه‌شکران و ئاماده‌بووانیش گفتوگۆیان له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان کرد.

سایتى ده‌سته‌ى کوردستانى راپۆرت و وێنه‌ و زانیاریى زیاتر له‌مباره‌یه‌وه‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌.


KISSR - Newsroom:  Oct 07 2019 11:59 AM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ