كارەكانی كۆبوونەوە و دووەمین كۆنفرانسی پڕۆژەی تایگرس كۆتاییهات

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 7-10-2019، لە سلێمانی كارەكانی كۆبوونەوە و دووەمین كۆنفرانسی پڕۆژەی تایگرس، كۆتاییهات.

رۆژی 6-10-2019، دووەمین كۆنفرانسی پڕۆژەی تایگرس بە ناونیشانی (بەرەو بنیادنانی ستراتیجی نێودەوڵەتیی بۆ خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان-عیراق)، لە سلێمانی بەئامادەبوونی د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەفدی پێنج زانكۆی ئەوروپی و ژمارەیەك لە سەرۆك زانكۆكان و وەفدی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی حكومی و پسپۆڕانی بواری خوێندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی، بەڕێوەچوو.

لە كۆنفرانسەكەدا كە لەلایەن دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی-یەوە رێكخرابوو، هەریەك لە د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، پڕۆفیسۆر د.پۆڵا ئازاد خانەقا سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، د.ئووڤە موس بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆی گوتنگن لە ئەڵمانیا، وتاریان پێشكەشكرد، پاشان چەندین سیمینار و پانێل پێشكەشكران و ئامادەبووانیش گفتوگۆیان لەسەر بابەتەكان كرد.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش 7-10-2019، بەشداربووانی پڕۆژەی تایگرس كۆبوونەوە و گفتوگۆ لەسەر كارەكانی رابردووی پڕۆژەی تایگرس و پلان و هەنگاوەكانی داهاتووی پڕۆژەكە كرا.

ئامانجى پڕۆژه‌ى تایگرس

زانکۆى (گوتنگن) له‌ ئه‌ڵمانیا که‌ زانکۆیه‌کى به‌ناوبانگى جیهانییه‌، له‌گه‌ڵ زانکۆکانى (خرۆنینگن له‌ هۆڵه‌ندا، لیوڤن له‌ به‌لجیکا، مه‌ساریک له‌ چیک، په‌یمانگه‌ى گلۆبه‌ڵ ئیمپاکت له‌ چیک)، پڕۆژه‌یه‌کى ئه‌وروپى هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى هه‌رێم و (9) دام و ده‌زگاى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵادا، به‌ناونیشانى پڕۆژه‌ى تایگرس له‌مانگى 11ى 2017-ه‌وه‌ خسته‌ بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌.

مه‌به‌ستى سه‌ره‌کى پڕۆژه‌که‌ که‌ به‌بڕى زیاتر له‌ یه‌ک ملیۆن یۆرۆ له‌لایه‌ن یه‌کێتیى ئه‌وروپاوه‌ فه‌ند ده‌کرێت و ماوه‌ى (3) ساڵ ده‌خایه‌نێت، به‌نێوده‌وڵه‌تیکردنى زانکۆکانى هه‌رێمى کوردستانه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تائێستا چه‌ندین ۆرکشۆپ و سیمینار و سیمپۆزیۆم رێکخراوه‌ و رێکده‌خرێت.

ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ پێیده‌وترێت پڕۆژه‌ى کلیل که‌ له‌میانى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا زانکۆکانى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ زانکۆکانى ئه‌وروپادا ده‌توانن پڕۆژه‌ى دیکه‌ له‌ یه‌کێتیى ئه‌وروپا پێشکه‌ش بکه‌ن.

له‌ پڕۆژه‌ى تایگرس-دا، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستی، ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى وه‌ک رێکخه‌رى پڕۆژه‌که‌ له‌ هه‌رێمى کوردستان، زانکۆکانى ( سلێمانی، سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر، چه‌رموو، راپه‌ڕین، هه‌ڵه‌بجه‌)، زانکۆکانى پۆلیته‌کنیک له‌ (هه‌ولێر و سلێمانى  و دهۆک) به‌شدارن.

بۆ خوێندنەوەی زانیاریی زیاتر لە بارەی پرۆژەی تایگرس کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=515

 

شایانی باسە، دووەمین كۆنفرانسی پڕۆژەی تایگرس لەلایەن کەناڵەکانی راگەیاندنەوە بایەخێکی بەرچاوی پێدراو دەزگای میدیایی کوردسات-یش، سپۆنسەری میدیایی كۆنفرانسەکە بوو.

 

سایتی دەستەی كوردستانی كە لە نێو هۆڵی كۆنفرانس و كۆبوونەوەكەوە راستەوخۆ رووماڵی كۆنفراس و كۆبوونەوەكەی كرد، راپۆرت و وێنە و زانیاریی زیاتر لەمبارەیەوە بڵاودەكاتەوە.

 

بۆ خوێندنەوەی هەواڵی زیاتر لەمبارەیەوە كلیك لەسەر ئەم لینكانەی خوارەوە بكە:

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=553

 

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=554

 

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=555

 

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=556

 

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=557

 

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=558

 

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=560


KISSR - Newsroom:  Oct 07 2019 08:11 PM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ