خوێندکارانی ئاماده‌یی شه‌مێرانی کچان سه‌ردانی ده‌سته‌ی کوردستانی-یان کرد

خوێندکارانی پۆلی 10 و 11 ی زانستی له‌ ئاماده‌یی شه‌مێرانی کچان له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور، سه‌ردانى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى-یان کرد و له‌لایه‌ن پڕۆفیسۆر د.پۆڵا ئازاد خانه‌قا سه‌رۆکى ده‌سته‌ى کوردستانی، پ.د.خالید مه‌حمود ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له‌ ده‌سته‌ى کوردستانی، د.عه‌لى محه‌مه‌د ساڵح، د.نه‌رمین ساڵح ئه‌حمه‌د و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ له‌  مامۆستایان و توێژه‌ران و پسپۆڕان و لێپرسراو و کارمه‌ندانى تاقیگه‌ جۆراوجۆره‌کان و کارمه‌ندانى ده‌سته‌ى کوردستانی-یه‌وه‌، پێشوازییانلێکرا.

له‌میانی سه‌ردانه‌که‌دا کاره‌کانی ده‌سته‌ی کوردستانی بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى و توێژینه‌وه‌ و پڕۆژه‌ و هه‌نگاوه‌ زانستییه‌کانی  ده‌سته‌ی کوردستانی بۆ خوێندکارانی ئاماده‌یی شه‌مێرانی کچان روونکرایه‌وه‌، پاشان خوێندکاران به‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌شکران و تاقیگه‌ و سه‌نته‌ره‌ زانستییه‌کان و به‌شه‌ جیاجیاکان و تاقیگه‌ی فێرخوازی خوێندکاران، پیشانگه‌ى به‌رد و به‌به‌ردبووه‌کان، گه‌وره‌ترین په‌یکه‌رى دایناسۆر، پیشانگه‌ى وێنه‌یى شێوازه‌کانى ده‌رکه‌وتنى ژیان له‌سه‌ر گۆى زه‌وی، ئه‌شکه‌وتى کلتوورى-یان له‌ ده‌سته‌ى کوردستانى به‌سه‌رکرده‌وه‌ .

سه‌ردانی خوێندکارانی ئاماده‌یی شه‌مێرانی کچان بۆ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، به‌ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کوردستان رێکخرابوو، له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که‌وه‌، شیروان که‌مال لێپرسراوی لقی شاره‌زووری کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کوردستان له‌ لێدوانێکدا بۆ سایتی ده‌سته‌ی کوردستانی www.kissr.edu.krd رایگه‌یاند: له‌میانی سه‌ردانه‌که‌دا بۆ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، خوێندکاران به‌ چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگیی زانستی ئاشناکران، سه‌ردانێکی گرنگ و به‌سوود بوو بۆ خوێندکاران و هیوادارین چالاکیی له‌مجۆره‌ به‌رده‌وام بێت.

بۆ  خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێک لەسەر  ده‌سته‌ى کوردستانى  کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌:

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=194

بۆ زانیاریی زیاتر کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکانه‌ بکه‌:

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=501

 

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=496

 

بۆ خوێندنەوەی هەواڵ و زانیاریی زیاتر سەردانی سایتی ده‌سته‌ى کوردستانى بکەو کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌:

www.kissr.edu.krd

 

 


KISSR - Newsroom:  Oct 10 2019 09:44 AM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ