خوێندکارانى کۆلێژى ته‌کنیکى ئه‌ندازیاری زانکۆى پۆلیته‌کنیکى سلێمانى سه‌ردانى ده‌سته‌ى کوردستانی-یان کرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30-10-2019، ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ خوێندکارانى قۆناغی دووه‌می به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت و وزه‌ له‌ کۆلێژى ته‌کنیکى ئه‌ندازیاری زانکۆى پۆلیته‌کنیکى سلێمانى، سه‌ردانى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى-یان کرد.
خوێندکارانى قۆناغی دووه‌می به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت و وزه‌ له‌ کۆلێژى ته‌کنیکى ئه‌ندازیاری زانکۆى پۆلیته‌کنیکى سلێمانى، سه‌ردانی تاقیگه‌کانى (نه‌وت، ئۆرگانیک پیترۆلۆجى)یان کرد له‌ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى و له‌لایه‌ن د.فه‌ره‌یدون نه‌جم ره‌شید سه‌رپه‌رشتیاری تاقیگه‌ی ئۆرگانیک پیترۆلۆجى و هێمن عوسمان محه‌مه‌د کارمه‌ند له‌ تاقیگه‌ی ئۆرگانیک پیترۆلۆجى، زانا کمال الدین و که‌ژاڵ محه‌مه‌د له‌ تاقیگه‌ی نه‌وت، روونکردنه‌وه‌ی پێویست له‌باره‌ی کاره‌کانی هه‌ردوو تاقیگه‌که‌ و شێوازی به‌کارهێنان و سوود وه‌رگرتن له‌ ئامێره‌کان، خرایه‌ڕوو. هه‌روه‌ها وه‌ڵامی پرسیاری خوێندکارانیان دایه‌وه‌ و گفتوگۆی پێویستیش له‌باره‌ی تاقیگه‌کان و ئامێره‌کانه‌وه‌ کرا.
ئامانجی سه‌ردانی خوێندکارانى قۆناغی دووه‌می به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت و وزه‌ له‌ کۆلێژى ته‌کنیکى ئه‌ندازیاری زانکۆى پۆلیته‌کنیکى سلێمانى، بۆ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، پراکتیزه‌کردنی بابه‌ته‌کانی ئه‌ندازیاری کۆگه‌ی نه‌وت بوو. بڕیاریشه‌ سه‌ردانی له‌مجۆره‌ به‌رده‌وام بێت.

شایانی باسه‌، رۆژی 3-10-2019، خوێندکارانى پۆلى 10 و 11ى زانستى له‌ ئاماده‌یى شه‌مێرانى کچان له‌ سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى په‌روه‌رده‌ى شاره‌زوور، سه‌ردانى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى-یان کرد.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵێک له‌مباره‌یه‌وه‌ کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌:

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=562

بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرتێک له‌سه‌ر ده‌سته‌ى کوردستانى کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌:

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=194

بۆ خوێندنه‌وه‌ى هه‌واڵ و زانیاریى زیاتر سه‌ردانى سایتى ده‌سته‌ى کوردستانى بکه‌و کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌:

 

www.kissr.edu.krd

 


KISSR - Newsroom:  Oct 30 2019 10:18 AM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ