ژمارەیەك لە خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەردانی دەستەی كوردستانی-یان كرد

رۆژی چوارشەممە 20-11-2019، ژمارەیەك لە خوێندكارانی قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاری نەوت و وزە لە كۆلێژی تەكنیكی ئەندازیاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سەردانی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی-یان كرد.
خوێندكارانی قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاری نەوت و وزە لە كۆلێژی تەكنیكی ئەندازیاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سەردانی تاقیگەی (ئۆرگانیك پیترۆلۆجی)یان كرد لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و لەلایەن د.فەرەیدون نەجم رەشید سەرپەرشتیاری تاقیگەی ئۆرگانیك پیترۆلۆجی و هێمن عوسمان محەمەد كارمەند لە تاقیگەی ئۆرگانیك پیترۆلۆجی، روونكردنەوەی پێویست لەبارەی كارەكانی تاقیگەكە و شێوازی بەكارهێنان و سوود وەرگرتن لە ئامێرەكان، خرایەڕوو.
دواتر وەڵامی پرسیاری خوێندكاران درایەوە.
ئامانجی سەردانی خوێندكارانی قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاری نەوت و وزە لە كۆلێژی تەكنیكی ئەندازیاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بۆ دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، پراكتیزەكردنی بابەتەكانی ئەندازیاری كۆگەی نەوت بوو. بڕیاریشە سەردانی لەمجۆرە بەردەوام بێت.
شاینی باسە، رۆژی چوارشەممە 30-10-2019ش ژمارەیەكی زۆر لە خوێندكارانی قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاری نەوت و وزە لە كۆلێژی تەكنیكی ئەندازیاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سەردانی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی-یان كرد.
بۆ خوێندنەوەی هەواڵێك لەمبارەیەوە كلیك لەسەر ئەم لینكە بكە:

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=572

 

 

 


KISSR - Newsroom:  Nov 21 2019 06:52 AM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ