خوێندكارانی كۆلێژی زانست لە زانكۆی سلێمانی سەردانی دەستەی كوردستانی-یان كرد

 

رۆژی دووشەممە 25-11-2019، خوێندكارانی قۆناغی چوارەمی بەشی جیۆلۆجی كۆلێژی زانست لە زانكۆی سلێمانی، سەردانی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی-یان كرد.
خوێندكارانی قۆناغی چوارەمی بەشی جیۆلۆجی كۆلێژی زانست لە زانكۆی سلێمانی، سەردانی تاقیگەكانی (نەوت، ئۆرگانیك پیترۆلۆجی)یان كرد لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و لەلایەن د.فەرەیدون نەجم رەشید سەرپەرشتیاری تاقیگەی ئۆرگانیك پیترۆلۆجی و هێمن عوسمان محەمەد كارمەند لە تاقیگەی ئۆرگانیك پیترۆلۆجی، زانا كمال الدین و كەژاڵ محەمەد لە تاقیگەی نەوت، د.كاروان محەمەد رەئوف سەرپەرشتیاری فلۆرسنت مایكرۆسكۆب، روونكردنەوەی پێویست لەبارەی كارەكانی تاقیگەكان و شێوازی بەكارهێنان و سوود وەرگرتن لە ئامێرەكان، خرایەڕوو. وەڵامی پرسیاری خوێندكارانیش درایەوە و گفتوگۆی پێویست لەبارەی تاقیگەكان و ئامێرەكانەوە كرا.

مامۆستایەكی بەشی جیۆلۆجی: لەم سەردانەدا خوێندكارەكان ئاشناكران بە كۆمەڵێك ئامێری گرنگ
لەبارەی سەردانەكەوە، د.دلێر حسێن بابان مامۆستا لە بەشی جیۆلۆجی كۆلێژی زانست لە زانكۆی سلێمانی بە سایتی دەستەی كوردستانی www.kissr.edu.krd راگەیاند: مەبەست لە سەردانەكەمان بۆ دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، ئاشناكردنی خوێندكارانە بەو ئامێرانەی كە یارمەتی جیۆلۆجییەكان دەدات لە هەڵسەنگاندنی بەردی دایك، یان بەردی عەمباركردنی نەوت، وتیشی: لەم سەردانەدا خوێندكارەكان ئاشناكران بە كۆمەڵێك ئامێری گرنگ كە لەلایەن سەرپەرشتیار و كارمەندانی تاقیگەكانی دەستەی كوردستانی-یەوە بەشێوەیەكی زۆرباش كارەكانی تاقیگە و ئامێرەكان بۆ خوێندكاران روونكرانەوە و وەڵامی پێویستی پرسیارەكانیان دایەوە. راشیگەیاند: بەناوی خۆم و بەشی جیۆلۆجی زانكۆی سلێمانی-یەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی دەكەین و هیوای سەركەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.


خوێندكاران: سوودێكی زۆرباشمان لەم سەردانە وەرگرت
هەروەها محەمەد عەلی خوێندكاری قۆناغی چوارەمی بەشی جیۆلۆجی كۆلێژی زانست لە زانكۆی سلێمانی بە سایتی دەستەی كوردستانی راگەیاند: لەم سەردانەدا بۆ دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی ئاشنابووین بە چەندین ئامێری گرنگ و پێشكەوتوو، دەتوانم بڵێم سوودێكی زۆرباشمان لەم سەردانە وەرگرت.
دەشنێ رەسوڵ خوێندكارێكی دیكەی قۆناغی چوارەمی بەشی جیۆلۆجی كۆلێژی زانست لە زانكۆی سلێمانی، پێیڕاگەیاندین: ئەم سەردانە مایەی خۆشحاڵی خوێندكاران بوو، چونكە سەردانێك بوو لەڕووی زانستییەوە سوودێكی زۆرباشی هەبوو.

شایانی باسە، رۆژی چوارشەممە 20-11-2019، ژمارەیەك لە خوێندكارانی قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاری نەوت و وزە لە كۆلێژی تەكنیكی ئەندازیاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سەردانی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی-یان كرد.
بۆ خوێندنەوەی هەواڵێك لەمبارەیەوە كلیك لەسەر ئەم لینكە بكە:

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=594

رۆژی پێنجشەممەش 7-11-2019، بەڕێوەبەر و مامۆستایان و خوێندكارانی پۆلی 10 و 11ی زانستی كۆلێجی ئەزمەڕ بۆ بەهرەداران، سەردانی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی-یان كرد.
بۆ خوێندنەوەی هەواڵێك لەمبارەیەوە كلیك لەسەر ئەم لینكە بكە:

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=589

لەلایەكی دیكەوە، رۆژی چوارشەممە 30-10-2019، ژمارەیەكی زۆر لە خوێندكارانی قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاری نەوت و وزە لە كۆلێژی تەكنیكی ئەندازیاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سەردانی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی-یان كرد.
بۆ خوێندنەوەی هەواڵێك لەمبارەیەوە كلیك لەسەر ئەم لینكە بكە:

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=572

رۆژی 3-10-2019ش خوێندكارانی پۆلی 10 و 11ی زانستی لە ئامادەیی شەمێرانی كچان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەزوور، سەردانی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی-یان كرد.
بۆ خوێندنەوەی هەواڵێك لەمبارەیەوە كلیك لەسەر ئەم لینكە بكە:

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=562

هەروەها دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی دەیان توێژینەوەی زانستی لە بوارەكانی ژینگە و زانستی زەوی، لەچوارچێوەی كتێبێكدا بە ناونیشانی (گورزەیەك لە توێژینەوە بڵاوكراوەكانی دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی لە بوارەكانی ژینگە و زانستی زەوی لەنێوان ساڵانی 2009-2019) وەك دیارییەك پێشكەش بە خوێندكارانی بەشی جیۆلۆجی و ژینگە دەكات.
بۆ خوێندنەوەی هەواڵێك لەمبارەیەوە كلیك لەسەر ئەم لینكە بكە:

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=588

دەستەی كوردستانی بەردەوام لە خزمەت زانست و زانستخوازاندایە
دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی ‌و توێژینەوەی زانستی سەر بە ‌وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، لەكۆتایی ساڵی 2005، لەسەر فەرمانی سەرۆك مام جەلال دامەزراوە.
دەستەی كوردستانی نزیكەی 400 توێژینەوەی زانستی ‌و دەیان راپۆرتی زانستی لەبوارە جیاوازەكاندا ئامادەكردووە و لەڕێگەی مامۆستا و پسپۆڕی زانستی لەبوارە جیاوازەكان ‌و ٢٢ تاقیگەی پێشكەوتووەوە بەردەوام لە خزمەت زانست و زانستخوازان و خوێندكاراندایە و تائێستاش نزیكەی 200 خوێندكاری ماستەرو دكتۆرا لەهەموو ناوچەكانی كوردستانەوە، تاقیكردنەوەی كارەكانیان بەسەرپەرشتی پسپۆڕەكانی دەستەی كوردستانی و لەتاقیگەكانی دەستەی كوردستانی تەواو كردووە.
دەستەی كوردستانی لەئاستی جیهاندا پەیوەندییەكی پتەوی لەگەڵ 88 ناوەندو دەزگای زانستیدا هەیە، هەمیشە لەهەوڵی پەرەپێدانی كارەكانیدایه.
دەستەی كوردستانی لەڕێگەی تاقیگەی فێرخوازی خوێندكاران-ەوە، كار لەسەر ئاشناكردنی زیاتری خوێندكاران بە لایەنە جیاوازەكانی بوارە زانستییەكان دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش تائێستا چەند جارێك خوێندكارانی قۆناغە جیاوازەكانی خوێندن بە شێوەی گروپ لە ناوچە جیاجیاكانەوە سەردانی دەستەی كوردستانی-یان كردووە و بڕیاریشە هەفتانە سەردانی خوێندكاران بۆ دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەردەوام بێت‌.
بۆ خوێندنەوەی راپۆرتێك لەسەر دەستەی كوردستانی كلیك لەسەر ئەم لینكە بكە:

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=194

بۆ زانیاریی زیاتر كلیك لەسەر ئەم لینكانەی خوارەوە بكە:

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=501

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=496

 

بۆ خوێندنەوەی هەواڵ و زانیاریی زیاتر سەردانی سایتی دەستەی كوردستانی بكەو كلیك لەسەر ئەم لینكە بكە:

www.kissr.edu.krd

 

 


KISSR - Newsroom:  Nov 27 2019 02:30 PM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ