مامۆستایه‌کى ده‌سته‌ى کوردستانى توێژینه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر کاریگه‌ریی فاکته‌ره‌ تێکتۆنییه‌کان له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی نه‌وت بڵاوکرده‌وه‌


مامۆستایه‌کى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، توێژینه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر کاریگه‌ریی فاکته‌ره‌ تێکتۆنییه‌کان له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی نه‌وت له‌ یه‌کێک له‌ کێڵگه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، له‌ گۆڤاره‌ جیهانییه‌ ئاستبه‌رزه‌کاندا بڵاوکرده‌وه‌.
کۆگه‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و هۆکار و شێوازی کۆبوونه‌وه‌ی نه‌وتی خاو له‌ چینه‌ به‌رده‌کانی کیڵگه‌ تازه‌ دۆزراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌و بابه‌ته‌ گرنگانه‌ن که‌ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌ڕێگه‌ی زانستیانه‌ لیکۆڵینه‌وه‌ی ورد و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆکردوون له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌کانی پرۆسه‌ی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمی کوردستاندا.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا د.فه‌ره‌یدون نه‌جم ره‌شید مامۆستا و سه‌رۆکی به‌شی توێژینه‌وه‌ی ئه‌ندازیاری له‌ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، توێژینه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر کاریگه‌ریی فاکته‌ره‌ تێکتۆنییه‌کان له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی نه‌وت له‌ یه‌کێک له‌ کێڵگه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ گۆڤاری جیهانی (marine and petroleum geology ) بڵاوکردۆته‌وه‌.

زانیاریى زیاتر له‌ سه‌ر توێژینه‌وه‌که‌ له‌م به‌سته‌ره‌وه‌ به‌رده‌سته‌:

https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S0264817219305665




KISSR - Newsroom:  Dec 12 2019 07:46 AM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ