لە دەستەی كوردستانی سیمینارێك بەناونیشانی (بەدامەزراوەكردنی دامودەزگا سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان) بەڕێوەچوو


رۆژی 19-12-2019، لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی سیمینارێك بەناونیشانی (بەدامەزراوەكردنی دامودەزگا سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان-عیراق لەبەر رۆشنایی فاكتەری جێگیرێتی حكومەت و یاساكانی هەڵبژاردن) بۆ بەڕێز د.ڤیان مەجید فەرەج توێژەری پێشكەوتوو لە دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەچوو.

له‌سیمیناره‌که‌دا د.ڤیان مه‌جید فه‌ره‌ج به‌ وردی تیشکی خسته‌سه‌ر پرسی  به‌دامه‌زراوه‌کردنی داموده‌زگا سیاسییه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان-عیراق له‌به‌ر رۆشنایی فاکته‌ری جێگیرێتی حکومه‌ت و یاساکانی هه‌ڵبژاردندا.

هه‌ر له‌ سیمیناره‌که‌دا فاکته‌ری جێگرێتی له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سیستمی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا تاوتوێکرا و ئه‌وه‌ روونکرایه‌وه‌ که‌ بۆچی نه‌توانراوه‌ سه‌قامگیریی و جێگیرێتیی بۆ سیستمی سیاسی له‌ هه‌رێمی کوردستاندا دابینبکرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ رێگه‌ی چه‌ند داتاو یاسایه‌که‌وه‌ زانیاریی و روونکردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ خرایه‌ڕوو. 

له‌ کۆتاییشدا له‌ نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانی سیمیناره‌که‌دا گفتوگۆی زیاتر له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆکی سیمیناره‌که‌وه‌ کرا و وه‌ڵامی پێویستی پرسیاری ئاماده‌بووان درایه‌وه‌.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵێک له‌مباره‌یه‌وه‌ کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌:

 

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=606

 

 


KISSR - Newsroom:  Dec 29 2019 03:05 PM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ