دەستەى كوردستانى وادەی پێشکەشکردنی بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی یەک ساڵەی ئەکادیمی ڕاگەیاند

دەستەى كوردستانى بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی وادەی پێشکەشکردنی بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی یەک ساڵەی ئەکادیمی ڕاگەیاند بە هەردوو شێوازی حکومی و پاڕالێل

مەرج و ڕێنمایەکانی پێشکەشکردن:

١. تێکڕای نمرەی بەکالۆریۆسی پێشکەشکار ڕەچاو ناکرێت بۆ پێشکەشکردن، واتە هە پێشکەشکارێک تێکڕای نمرەکەی (٥٠٪) بێت ئەوا مافی پێشکەشکردنی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی یەک ساڵەی ئەکادیمی هەیە لە دەستەی کوردستانی

٢. مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی لە لایەن لیژنەی زانستی لە دەستەی کوردستانی دیاری دەکرێت

٣. ماوەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی یەک ساڵەی ئەکادیمی لە ڕێکەوتی (٥/١/٢٠٢٠) ی دەستپێدەکات تاکو دەوامی فەرمی ڕێکەوتی (٢٦/١/٢٠٢٠) بەردەوام دەبێت

٤. تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی یەک ساڵەی ئەکادیمی لە دەستەی کوردستانی ڕێکەوتی (٢/٢/٢٠٢٠) کاتژمێر (١٠) ی سەر لە بەیانی ئەنجام دەدرێت

٥. بۆ زانینی بابەتەکانی توانستی زانستی بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی یەک ساڵەی ئەکادیمی لە دەستەی کوردستانی، سەردانی ئەم بەستەرە بکە

٦.   تاقیکردنەوەى توانستى زانستى لە سەر (سى) نمرە  دەبێت و تاقیکردنەوەکە لە دەستەى كوردستانى ئەنجامدەدرێت

٧. بوارەکانی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی یەک ساڵەی ئەکادیمی لە دەستەی کوردستانی بریتین لە:


- بایۆلۆجی

- ئای تی

- بایۆکیمێستری

- جیۆلۆجی

- ئیکۆلۆجی

- کارگێڕی کار

٨. بۆ زانیارى زياتر سەبارەت بە مەرج و ڕێنماییەکانى خوێندنی باڵا/ دبلۆمی یەک ساڵەی ئەکادیمی لە دەستەی کوردستانی (مەرجى تێکڕاى کۆنمرە  - مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى - مەرجى توانستى زانستى - مەرجى تەمەن و خزمەت)، سەردانى ئەم بەستەرە بكە

٩. بۆ دابەزاندنى فۆرمى پێشکەسکردن و پێداویستییەکان بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی یەک ساڵەی ئەکادیمی, کرتە لێرە بکە

١٠. بۆ دابەزاندنى پێداویستییەکان بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی یەک ساڵەی ئەکادیمی, کرتە لێرە بکە

١١. بۆ زانينى کرێى فۆرمى پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی یەک ساڵەی ئەکادیمی، سەردانى ئەم لینکە بکە

١١. پێشکەش کردن تەنها لە بەڕێوبەرایەتی خوێندنی باڵا و کاروباری زانستی لە نهۆمی دووەم لە دەستەى كوردستانى دەبێت. 

١٢. دوا کات بۆ پیشکەشکردن بەروارى (٢٦/١/٢٠٢٠) دەبێت.

 


KISSR - Newsroom:  Dec 29 2019 10:14 PM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ