له‌ ده‌سته‌ى کوردستانى سیمینارێک به‌ناونیشانى (یه‌ده‌گى نه‌وت و گازى هه‌رێمى کوردستان) به‌ڕێوه‌چوو


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9-1-2020، له‌ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى سیمینارێک به‌ناونیشانى (یه‌ده‌گى نه‌وت و گازى هه‌رێمى کوردستان) بۆ به‌ڕێز د.فه‌ره‌یدون نه‌جم ره‌شید مامۆستا و سه‌رۆکى به‌شى توێژینه‌وه‌ى ئه‌ندازیارى له‌ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سیمیناره‌که‌دا، د.فه‌ره‌یدون نه‌جم ره‌شید به‌پشتبه‌ستن به‌ چه‌ندین توێژینه‌وه‌و داتای زانستی، زانیاریی و روونکردنه‌وه‌ی پێویستی له‌باره‌ی یه‌ده‌گى نه‌وت و گاز و پرۆسه‌کانى گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ و ده‌رهێنانى سامانى سروشتیى نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمى کوردستان خسته‌ڕوو.
هه‌ر له‌سیمیناره‌که‌دا شێوازى دابه‌شکردنى بلۆکه‌ نه‌وتی و گازییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان خرانه‌ڕوو له‌گه‌ڵ بڕى نه‌وت و گازى دۆزراوه‌ له‌هه‌ر یه‌کێکیاندا که‌ به‌سه‌رپه‌رشتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، کۆمپانیا جیهانییه‌کانى نه‌وت و گاز وه‌به‌رهێنانیان تێدا کردووه‌.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی سیمیناره‌که‌دا به‌رواردێکى زانستییانه‌ کرا له‌نێوان قه‌باره‌ى خه‌مڵێنراوى نه‌وت و گازى هه‌رێمى کوردستان و بڕى یه‌ده‌گى دۆزراوه‌ى کێڵگه‌ نه‌وت و گازییه‌کان.

له‌ کۆتاییشدا له‌نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه‌ کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه‌.

بۆ خوێندنه‌وه‌ى هه‌واڵێک له‌مباره‌یه‌وه‌ کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌:

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=617

 

 

 


KISSR - Newsroom:  Jan 09 2020 09:36 AM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ