ده‌سته‌ى کوردستانى (فه‌ند) ێکى نێوده‌وڵه‌تی بۆ پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ بنکه‌ی ژین وه‌رده‌گرێت

 

 
ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، به‌ هاوبه‌شى رێکخراوى (ئارت پڵه‌س)، باربوو (فه‌ند)ێکى نێوده‌وڵه‌تیى له‌ تۆڕى (نه‌هره‌ین)ى زانکۆى له‌نده‌ن وه‌رگرتووه‌ بۆ پڕۆژەی هاوبەش  و به‌ڵگاندن و دیجیتاڵکردنى ئه‌و به‌شه‌ کۆکراوه‌یه‌ى (بنکه‌ى به‌ڵگاندن و لێکۆڵینه‌وه‌ى ژین) له‌ سلێمانى که‌ تایبه‌ته‌ به‌ قۆناغى داگیرکاری به‌ریتانیا و کۆکردنه‌وه‌ى زانیاریى زاره‌کیى که‌سانى به‌ساڵداچوو و پسپۆڕ له‌ باره‌ى ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه‌. 
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ شاره‌زایانى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى ده‌سته‌ له‌ رۆژى 4-1-2020-ه‌وه‌، ده‌ستبه‌کاربوون.
له‌وباره‌یه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى بنکه‌ى ژین، سوپاسى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، تۆڕى نه‌هره‌ین و ئه‌نجومه‌نى توێژینه‌وه‌ى هونه‌ر و زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌کان (Arts and Humanities Research Council- AHRC) و توێژینه‌وه‌ى به‌ربه‌ره‌کانییه‌ جیهانییه‌کان (Global Challenges Research) ده‌کات، که‌ ئاوڕێکى دڵسۆزانه‌یان لێداوه‌ته‌وه‌ و کاره‌که‌یان به‌ به‌رزى هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت.

 



It is a great honour to announce that researchers from KISSR and Art+ have received the Nahrein Network’s research grant to work on documenting, digitalizing and analysing British Colonial archives and local knowledge production at the Zheen Archival Centre in Slemani, Iraqi Kurdistan. Thanks to UKs Nahrein Network, the Arts and Humanities Research Council (AHRC), and the Global Challenges Research, for funding a yearlong research project and enabling our research team to categorize, digitize and make the sources accessible to local and international researchers.Special thanks to the Nahrein Network, the Arts and Humanities Research Council (AHRC), and the Global Challenges Research for funding this project.

 

 


KISSR - Newsroom:  Feb 09 2020 09:43 AM / Hallkawt Zangana






نوێترين هەواڵ